دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و دەستەی گەشتوگوزار هەماهەنگی لەنێوانیان دووپات دەكەنەوە
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ 22ی كانونی یەكەم (دیسەمبەر)ی 2020 ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە دیوانی دەستەی گەشتوگوزار پێشوازی لە عەبدولرەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و بەڕێوەبەرانی دەستەی ژینگە کرد.
لە گفتوگۆیەکی هاوبەشدا تیشک خرایە سەر گرنگی ژینگەیەکی تەندروست و پاک بۆ کۆمەڵگا بە گشتی و بەتایبەت بۆ گەشتوگوزار و راکێشانی ژمارەی زیاتری گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها تیشک خرایە سەر رێکخستنی هەماهەنگی و رێنمایی و یاساکانی ژینگە پارێزی و زیاتر هۆشیار کردنەوەی هاووڵاتیان بۆ پاراستنی ژینگەی شوێنە گەشتیارییەکان. جەخت لە پێویستی هەبوونی پۆلیسی گەشتوگوزار و ژینگە کرا، باس لە هەبوونی چەند ناوچەیەک کرا کە بوونەتە پارێزراوی سروشتی لە هەرێمی کوردستان، هەروەها باس لە گرنگی ناشناڵ پارک بۆ راکێشانی گەشتیاران کرا.
هاوكات جەخت لە هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان هەردوو لا کرایەوە.