وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هانی كۆمپانیا ژاپۆنییەكان دەدات لە كوردستان کار بكەن
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ 21ی كانوونی یەكەم (دیسەمبەری) 2020 بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس، سیمینارێك لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاژانسی (جایکا) سەبارەت بە ناساندنی پڕۆژەی ئاوەڕۆ دروستکردنی ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان و ڕەوشی هەرێمی کودستان بۆ کۆمپانیا ژاپۆنییەکان بەڕێوە چوو كە نزیكەی سەد کەس لە کۆمپانیاکانی ژاپۆنی بەشدارییان تێدا کرد.
لەم كۆنفڕانسەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتارێكی بە زمانی ئینگلیزی پیشكەش كرد، تیایدا
لایەنی ئاژانسی (جایکا) پێك هاتبوون لە، بەڕێز تۆیۆما بەڕێوەبەری ئۆفیسی عێراقی ئاژانسی جایکا، بەرێز یۆشیکاوا بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپای ئاژانسی جایکا، و نوێنەرانی چەند وەزارەتێکی ژاپۆنی پەیوەندیدار و نوێنەرانی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان. هەروەها هەر یەك لە ئەندازیار ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، ئەندازیار ئیسماعیل ئیبراهیم ئەحمەد بەڕێوەبەری تیمی بەڕێوەبردنی پرۆژەكانی قەرزی ژاپۆنی لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ بە پێشكەشكردنی گوتار بەشداربوون و بە وردی باسیان لە دۆخی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی كوردستان كرد.
دووپاتی كردەوە هەرێمی كوردستان پێگەیەكی جوگرافی گرنگی هەیە و لە رووی ئاساییشەوە، سەقامگیرییەكی تەواوی هەیە، ئەمەش كاریگەریی كردووەتە سەر ئەوەی كۆمپانیا بیانییەكان و خۆماڵییەكان ئێرە هەڵبژێرن، بۆیە جموجۆڵێكی زۆری بازرگانی و رەخساندنی هەلی كاركردنی تێدایە بۆ كۆمپانیا خۆماڵی و بیانییەكان.
ئاماژەی بە سیاسەتی حكوومەتیش كرد بۆ هاندانی كۆمپانیا بیانییەكان بە مەبەستی رەخساندنی هەلی كاركردن و رایگەیاند حکوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەت، هانی کەرتی تایبەت دەدات بە رەخساندنی هەلی کارکردن بۆ کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری وڵاتەكەمان. جەختیشی كردەوە حکوومەتی هەرێم هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی باش بۆ کارکردنی كۆمپانیا بیانییەكان لە هەرێمی کوردستان.
هەر لەو سیمینارەدا، ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ گوتارێكی پێشكەش كرد، تێیدا بە وردی ڕەوشی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستانی خستە ڕوو، هەروەها ئەو پلانانەی چاوەڕێ دەكەن لە داهاتوودا بە هاوكاریی كۆمپانیا ژاپۆنییەكان جێبەجێی بكەن، تاوتوێ كرد.
دواتر ئیسماعیل ئیبراهیم ئەحمەد بەڕێوەبەری تیمی بەڕێوەبردنی پرۆژەكانی قەرزی ژاپۆنی لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ، لە چەند سلایدێكدا بە شێوەیەكی گشتی پێناسەیەكی هەرێمی كوردستانی و هەولێر بە تایبەتی لە ڕووی جیۆگرافی، مێژوویی، ئابووری و تەناهییەوە پیشان دا و تێیدا جەختی لە سەقامگیریی لایەنی تەناهی و لەباریی دۆخی كاركردن كردەوە و دوایین ئاماری كۆرۆناشی خستە ڕوو كە چۆن حكوومەتی هەرێمی كوردستان توانیویەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخەكەدا سەركەوتوو بێت.
پاشان كۆمپانیا ژاپۆنییەكان پرسیارەكانی خۆیان خستە ڕوو كە لەلایەن ئەندازیار ئیسماعیل ئیبراهیم وەڵام درانەوە.