Skip to the content

تەندەری فراوانكردن و نۆژەنكردنەوەی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆ بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - لیژنەی ئامادەكردنی تەندەر لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، كەمكردنەوەیەكی نهێنی بۆ پرۆژەی (فراوانكردن و نۆژەنكردنەوەی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار) رادەگەیەنێت.

بە گوێرەی نووسراوی ژمارە (7695) لە رێككەوتنی (2020/12/16)، ئەم كەمكردنەوەیە تەنیا بۆ كۆمپانیای پلە یەكی خۆماڵی و كۆمپانیای بیانی دەبێت، بەو مەرجەی بۆ ساڵی 2019 رێگەپێدانەكەیان نوێ كرابێتەوە و كۆمپانیا بیانییەكانیش لە لای حكوومەتی هەرێمی كوردستان تۆمار كرابن.

زانیاریی زیاتر ... کلیک لێره بکە: نوسراو