Skip to the content

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە گردجووتیار بەدواداچوونی بۆ کاری تیمەکانی شارەوانی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەمە 22/12/2021، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە درێژەی سەردانەکانیدا بۆ بەدواداچوونی کاری تیمەکانی شارەوانی بە مەبەستی خاوێنکردنەوە و فراوانکردنی کەندی سرووشتی و ڕێڕەوە ئاوییەکان، سەردانی گردجووتیاری کرد، کە لە دەستپێکی لافاوەکەوە ئەمە شەشەمین جارە دەچێتە گردجووتیار.
لەم سەردانەیدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوونی بۆ کاری تیمەکانی شارەوانی و هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی بەرەوپێشچوونی کارەکان کرد کە تاوەکو ئێستا کاری زۆر باش کراوە و پرۆسەی خاوێنکردنەوە و فراوانکردنی کەند و نۆژەنکردنەوەی پردەکانیش بەردەوامە.
ئێستا تیمەکانی شارەوانی وێڕای فراوانکردنی کەندەکە، هاوکات خەریکی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی پردی نوێن لە کەندی گردجووتیار بۆ ئەوەی هیچ گرفتێکی کۆبوونەوەی ئاوی زیادە و مەترسیی لافاو دروست نەبێت.