١٩پڕۆژە خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە ٦٧٠ملیۆن دینار لە دهۆك جێبەجێ دەكرێن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی جێبەجێكردنی 19 پڕۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە دوو فەرمانی وەزاری خۆیدا سەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، گوژمەیەكی بە بڕی زیاتر لە 670 ملیۆن دینار خەرج كرد، كە ئەم گوژمەیە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و بایەخدان بە ڕووبەرە سەوزاییەكانی شارەكە دەبێت.
پڕۆژەكان هەمەجۆرن و پێكهاتوون لە نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام كۆڵانەكان لەگەڵ كۆنكرێتكردنی كۆڵان، دروستكردنی باخچە، دابینكردنی پێداویستی بۆ پەرەپێدانی ڕووبەرە سەوزاییەكان، كڕینی نەمام، نۆژەنكردنەوەی ئاوەڕۆ، لەگەڵ چەندین پڕۆژەی دیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ دەكرێن.