Skip to the content

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی کەندی سەرکارێز دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە 22/12/2021 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەمیانەی زنجیرە سەردانەکانیدا بۆ شوێنە زیانلێکەوتووەکانی لافاو و بەسەرکردنەوەی کەند و ڕێڕەوە ئاوییەکان، سەردانی کەندی سەرکارێزی کرد و بە وردیی بەدواداچوونی بۆ کاری تیمەکانی شارەوانی و پرۆسەی خاوێنکردنەوە و گەورەکردنی کەندەکە کرد، کە لە دەستپێکی لافاوەکەوە ئەمە چەندینجارە سەردانی ئەو شوێنە دەکات.
ئێستا کەندی سەرکارێز زۆر بە باشی خاوێنکراوەتەوە و ڕێڕەوی ئاوەکەشی گەورە کراوە، وێڕای ئەمە تیمەکانی شارەوانی بەردەوام لە شوێنەکەن و بەردەوامن لە کارکردن، هاوکات تیمی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە سەرپەرشتیی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ڕێگریکردن لە مەترسیی لافاو، چاودێریی سەرجەم کەند و ڕێڕەوە ئاوییەکان دەکەن.