وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کەند و ڕێڕەوەکانی ئاوی لە دارەتوو و گەڕەکی ڕۆشنبیری بەسەرکردەوە
![](/media/9255/269953252_3113524418915911_6226081189740262608_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132849360100000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە 22/12/2021 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کەندی سرووشتی و ڕێڕەوەکانی ئاوی لە گەڕەکی ڕۆشنبیری و شارۆچکەی دارەتوو بەسەرکردەوە، لە دەستپێکی لافاوەکەی هەولێر ئەمە چەندین جارە سەردانی ئەو شوێنانە دەکات.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەردوو زۆنی زیانلێکەوتووی لافاوەکە بەدواداچوونی بۆ بەرەوپێشچوونی کاری تیمەکانی شارەوانی کرد، کە ئێستا تیمەکان لە بواری خاوێنکردنەوە و گەورەکردنی کەند و ڕێڕەوە ئاوییەکان کاری زۆر باشیان کردووە و کارکردنیش تێیاندا بەردەوامە.
وێڕای ئەوە دەستخۆشی لە تیمەکانی شارەوانی کرد کە لە دەستپێکی لافاوەکەوە تاوەکو ئێستا بە بەردەوامی بە شەو و ڕۆژ کاری خاوێنکردنەوەی پاشماوەی لافاوەکە لەو گەڕەک و شوێنانە دەکەن کە لافاویان تێیدا ڕوویدا.