Skip to the content

بەمزووانە ژمارەی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری دەدرێتە سوودمەندانی پرۆژەكە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 لە ماوەی رابردوودا تیمێكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی هەولێر كاریان لەسەر نەخشەی نوێی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری كرد و بەمزووانەش ژمارەی زەوییەكانی قەرەبووی گوندەكە دەخرێتە بەردەستی سوودمەندانی پرۆژەكە.

ئەو تیمە بە هاوبەشی و هەماهەنگی لەپێناو خزمەتكردنی سوومەندانی پرۆژەكە، رۆژانە كاریان لەسەر نەخشەكە كردووە و دواتر بە ئامادەبوونی نوێنەرانی خاوەن زەوییەکانیش نەخشە نوێکە خرایەڕوو، ئێستاش کار لەسەر دانانی ژمارەی زەوییەکان دەکرێت و بەمزووانەش نەخشە نوێكە بەبێ گۆڕانکاری لە ژمارەی زەوییەکان لە ڕێگەی پەیجی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە دەخرێتە بەردەستی سوودمەندانی خاوەن زەوییەكان.