زانیاری لەبارەی جیاوازی گوژمەی كۆن و نوێی گرێبەستەكانی خاوێنكردنەوە
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوار بە ژمارە هەندێ زانیاری سەبارەت بە جیاوازی گوژمەی گرێبەستەكانی خاوێنكردنەوە، واتا گرێبەستی كۆن و نوێ لە سنووری شارەوانیی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بڵاو دەكاتەوە، كە لە گرێبەستە نوێكاندا چەند زۆنێكی خاوێنكردنەوە زیادكراون و ئاستی كوالێتی پرۆسەكەش بە زیادكردن و بەرزكردنەوەی ژمارە و مۆدێلی ئۆتۆمبێل و ئامێرەكان بەرز كراوەتەوە، بەهۆی ئەو چاكسازییەوە ساڵانە پارەیەكی زۆر بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە.
یەكەم: گوژمەی كۆن و نوێ، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەمشێوەیەن:
1-گوژمەی كۆن، بۆ ماوەی یەك ساڵ، بریتی بوو لە (29،582،753،400 دینار).
2-گوژمەی نوێ، پارەكەی زۆر كەمبووەتەوە و ئێستا بۆ ماوەی یەك ساڵ بووەتە (19،525،677،324 دینار). لەگەڵ زیادكردنی چەندین زۆنی نوێی خاوێنكردنەوە و بەرزكردنەوەی كوالێتی پرۆسە و زیادكردنی ئامێر و ئۆتۆمبێلیش كە لە گرێبەستی كۆن نەبوونە و لە نوێكەدا هەن. واتە جیاوازی نێوان هەردوو گوژمەی كۆن و نوێ بۆ یەك ساڵ، زیاتر لە (10) ملیار دینارە.
دووەم: گوژمەی كۆن و نوێ، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، تەنیا بۆ ماوەی یەك ساڵ، بڕی نزیكەی (دوو ملیار دینار) كەمكراوەتەوە، واتە گرێبەستە نوێكان بە پارەیەكی كەمتر لە پرۆسەیەكی شەفاف لەگەڵ كۆمپانیاكانی ناوخۆ كراون و چەندین زۆنی نوێش لە سنوورەكە زیادكراون. بەهۆی ئەو چاكسازییەوە پارەیەكی زۆر بۆ خەزێنەی حكوومەت دەگەڕێتەوە و پرۆسەی خاوێنكردنەوەش ئەكتیڤتر و فراوانتر دەكرێت.