حكوومەتی هەرێمی كوردستان و رێكخراوی هابیتات ئاستی هاوكاری و پەیوەندییەكانیان فراوانتر دەكەن
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشهممه 8/6/2021 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومهتی ههرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لە شاندێكی باڵای رێكخراوی هابیتاتی سەر بە ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد، شاندەكەی هابیتات پێهاتوون لە خاتوو مەیمونه مەود شەریف بریکاری ئەمینداری گشتی و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی UN-HABITAT، نیل خور، سەرۆکی دەستەی گشتی، دکتۆر عیرفان عەلی، بەڕێوەبەری هەرێمی هابیتات لە وڵاتانی عەرەبی، وائیل ئەشهاب سەرۆکی بەرنامەی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەكان، خاتوو ئانا سۆڤێ سەرۆکی نووسینگەی هەرێمی کوردستانی عێراق له هەولێر.
ئامانجی سەردانەكەی شاندی باڵای رێكخراوی هابیتات بۆ هەرێمی كوردستان بە مەبەستی پەرەپێدان و فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە لەگەڵ رێكخراوەكە لە بواری گەشەپێدانی ئاوەدانی لە هەرێمی كوردستان و هاوكاری و هەماهەنگی لەبارەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و ماستەرپلانی شارەكان.
رێكخراوی هابیتات، پێشتریش لە بواری جێبەجێكردنی ماستەرپلان و ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی كوردستان لە چەندین سێكتەری هەمەجۆردا هاوكاری پێشكەش بە حكوومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كردووە، لەمبارەیەوە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی سوپاسی هاوكارییەكانی پێشووی رێكحراوەكەی كرد، هەردوولایەنی حكوومەت و هابیتات لەسەر بەردەوامی هاوكاری و فراوانكردنی هەماهەنگییەكان لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی كۆكبوون بە تایبەتی لە بواری ماستەرپلان و جێبەجێكردنی پرۆژەكان و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان لە هەر رووێكەوە بێت.