وەزیری شارەوانی و كونسوڵی ئێران لە هەولێر ، هەماهەنگیی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی دووپات دەكەنەوە
![](/media/9359/196732208_2959609687640719_9041903176856662167_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132863593100000000)
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕۆژی سێشەممە (8ی حوزەیرانی 2021) لە دیوانی وەزارەت، پێشوازیی لە نەسرووڵا ڕەشنودی، كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر كرد.
لەمیانەی دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هەردوولا بۆ زیاتر فراوانكردنی پەیوەندییەكان بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانەوە هەیە، كرا. لای خۆیانەوە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵی ئێران، خۆشحاڵی خۆیان بە هەماهەنگی و پەیوەندییەكان دەربڕی و هیوای بەرەوپێشبردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوانیان خواست.