هەولێر.. بە زياتر لە دوو ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژە جێبەجێ دەكرێن
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای ڕەزامەندی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرمانی وەزاری ژمارە (3499 لە 21/4/2021)ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕی (2،120،809،500) دوو ملیار و سەد و بیست ملیۆن و هەشت سەد و نۆ هەزار و پێنجسەد دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر خەرج دەكرێت.
ئەو بڕە پارەیە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانییەكان و 100%ی فرۆشتنی زەویی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە، ژمارەی ئەو پرۆژانەیش كە بەو پارەیە جێبەجێ دەكرێن یان تەواو دەكرێن، 25 پرۆژەی خزمەتگوزارین و بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن.
دوای ئەوەی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، ڕێژەی داهاتی شارەوانییەكانی گەڕاندەوە، جارێكی دیكە ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە هەموو شار و شارۆچكەكانی كوردستان بەرز بوونەوە.