نزیكەی 90 ملیۆن دینار پرۆژەی ئاوەڕۆ لە ئاغجەلەر جێبەجێ دەكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/2 تیمی شارەوانی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بە بەردەوامی پرۆژەكانی كۆنكرێتكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆ بۆ گەڕەك و شوێنە گشتییەكان جێبەجێ دەكەن و لە سنووری شارەوانیی ئاغجەلەریش پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردن جێبەجێ كرا.
تیمی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئاغجەلەر، پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری دروستكردنی ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردن لە گەڕەكی كوردستان لە سنووری شارەوانیی ئاغجەلەر بەبڕی 88000000 ملیۆن دینار جێبەجێ كرد و ئەمەش پێویستییەكی هاووڵاتییانی ئەو گەڕەكەیە و ئێستاش كاركردن لە پرۆژەكە بەردەوامە.