Skip to the content

كرێی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و شوێنە گشتییەكان كەم کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) ـ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێکەوتى ٤/٥/٢٠٢١ى زایینى، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی ئاو ڕاگه‌یێنراوێكی بڵاو کردەوە کە "ڕێنماییە كۆنەكەی وەرگرتنی كرێی ئاوی هەموار کراوەتەوە و هاوكات بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی كرێی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و شوێنە گشتییەكان دراوە بەوەى كە بەرزترین ئاستی كرێی ئاو نابێت لە ٤٥ هەزار دینار زیاتر بێت، وێڕای ئەمە بڕیاری لێخۆشبوونیشی بۆ بەشێكی قەرزەكان دراوە، واتە ئەگەر هاوبەشێكی ئاو بۆ چەند مانگێك بڕە پارەیەکی زۆرى بۆ هاتبێتەوە، لە كاتی دانەوەی قەرزەكەی مانگە ٤٥ هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت".

ئەو بڕیارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكە کە هاووڵاتی هەرچەندیش ئاوى زیاد بە كار بهێنێت، لەبەرامبەردا لە ٤٥ هەزار دینار زیاتری لێ وەرناگیرێت، واتە ئەگەر هاوبەشێكی ئاو بە گوێرەی پێوەرەكەی مانگانە ١٠٠ هەزار دینار ئاو سەرف بكات، تەنیا ٤٥ هەزار دینار دەدات و یا ئەگەر ٤٠٠ هەزار دیناری بۆ چوار مانگ بۆ هاتبێتەوە، لەكاتی دانەوەی قەرزەكەی تەنیا ١٨٠ هەزار دینار دەداتەوە بە حكوومەت کە ئەمەش رێژەیەكی لێخۆشبوونى گەورەیە.