بە گوژمەی زياتر لە 340 ملیۆن دینار ژمارەیەك پرۆژە لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی پرۆژەكانی هەولێر، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاریی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام لە گەڕەكەكانی ڕۆشنبیری و چاككردنەوەی پرد لە 5ی حەسارۆك و ناوچەی پیشەسازیی باشوور جێبەجێ دەكرێن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكی وەزاری خۆیدا بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی نزیكەی 342 ملیۆن دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەی خوارەوە:
- چاككردنەوەی پردی كۆڕنیش لە گەڕەكی 5ی حەسارۆك.
- قیڕتاوكردنی شەقام لەگەڵ دروستكردنی قەسیس لە گەڕەكی موفتی، قۆناغی دووەم.
- قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی ڕۆشنبیری، قۆناغی یەكەم.
- قیڕتاوكردنی شەقام لەناو پێشانگەكان ئۆتۆمبێل لە پیشەسازی باشوور.