هەولێر.. زیاتر لە 950 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاو خەرج كرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوەی پڕۆژە و كڕینی پێداویستی پۆ پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی ئاو و پرۆسەی دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە 16 فەرمانی وەزاری خۆیدا بڕیاری خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 950 ملیۆن دیناری دا بۆ سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە و بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی جیا جیا خەرج كراوە، كە كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەبێت.