وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنهوە و گه‌یاندن كۆبووه‌وه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠٢١/١١/٧ ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به یاوه‌ری ڕاوێژكار و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوەبه‌رانی گشتیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و داموده‌زگه‌كانی تری سه‌ر به وه‌زاره‌ت، سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنهوە و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه و ڕزگار عیسا سوار جێگری سه‌رۆكی لیژنه و نزار مه‌لا غه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە، پێشوازی له شاندی وه‌زاره‌ت كرا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی لیژنه ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، كه بریتی بوو له گفتوگۆكردن لەباره‌ی پێشنیازه‌یاسای گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان و بابه‌تی پێوه‌ری ئاوی ماڵان و سه‌وزایی له ناوه‌ندی پارێزگه‌كان و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها كێشه‌ی زه‌وییه‌كانی كه‌رتی حه‌سارۆك، دوای ئه‌وه ئه‌ندامانی لیژنه كۆمه‌ڵێك پرس و گرفتی تریان به‌شێوه‌ی پرسیار ئاراسته‌ی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و شاندی وه‌زاره‌ت كرد، كه هه‌موویان خۆیان ده‌بینییه‌وه له بابه‌تی خزمه‌تگوزاریی گشتی له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
دواتر ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار وه‌ڵامی پرسیاری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دایه‌وه، سه‌باره‌ت به پێشنیازه‌یاسای گه‌شتوگوزار، ڕایگه‌یاند كه پڕۆژه‌یه‌كی باشه، به‌ڵام پێویسته به هه‌ماهه‌نگیی نێوان لیژنه و وه‌زاره‌ت هه‌ندێک گۆڕانكاری تێدا بكرێت، سه‌باره‌ت به كێشه‌ی پێوه‌ری ئاوی ماڵانیش له‌سه‌ر پێشنیاری شاندی وه‌زاره‌ت بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكبهێندرێت له‌نێوان لیژنه‌ی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ گفتوگۆی زیاتر به‌مه‌به‌ستی دیراسه‌تكردنی كێشه‌ی كرێی كه‌ڵه‌كه‌بووی هاوبه‌شانی ئاو ئه‌وانه‌ی كه پێوه‌ریان نه‌به‌ستاوه، هه‌روه‌ها وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وییه‌كانی كه‌رتی ٨ی حه‌سارۆك ڕایگەیاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایە قۆناغ به قۆناغ خزمه‌تگوزراییه‌كان بگه‌یەنێته ئه‌و كه‌رته و هه‌ر شوێنێكی تری شار و شارۆچكه‌كان كه پێویستییان به خزمه‌تگوزاری هه‌یه، به‌ڵام به هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و ڤایرۆسی كۆرۆنا و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نه‌توانراوه به خێرایی خزمه‌تگوزاری بگهیەندرێته هه‌موو شوێنێك و هه‌موو گه‌ڕه‌كێك.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و سه‌رۆكی لیژنه، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا و ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن خسته‌ڕوو.