بە زیاتر لە 698 ملیۆن دینار ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن
![](/media/8129/hawlerrr.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132786774560000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە شار و شارۆچكەكان لەلایەن دامودەزگەكانی شارەوانی بەردەوامە و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش لە دوو فەرمانی جیادا بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 698 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی 11 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر.
كۆی گوژمەكە لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی شارەوانیی هەولێرە بە مەبەستی جێبەجێكردنی 11 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری كۆنكرێتكردن و كڕینی ئامێری فریزبڕین و قیڕتاوكردنی شەقام و گۆڕەپان و دروستكردنی شەقامی نوێ لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر، ئەو بڕە پارەیە بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.