Skip to the content

سلێمانی.. گوژمەی 357 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەكی كۆنكرێتكردن خەرج كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی كاری كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی دەوروبەری مەڵبەندی تەندروستیی كەڵەكن و چەند شەقامێكی دیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی 357 ملیۆن دیناری بۆ جێبەجێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ شاری سلێمانی خەرج كرد.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌  لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی، خه‌رج ده‌كرێت.