Skip to the content

زياتر لە 508 ملیۆن دینار بۆ سێكتەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی خەرج كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سێكتەری ئاو، یەكێكە لە سێكتەرە ستراتیژی و گرنگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری ئەو سێكتەرەش دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەت بە بەردەوامیی پرۆژە كۆنەكان نۆژەن و پرۆژەی نوێش جێبەجێ دەكەن.

لەم چوارچێوەیەدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 17ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 508 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆڕی ئاو و چاككردنەوەی مسیۆبۆشی بۆ بەشی ئالیاتی بەڕێوەبەرایەتییەكە، كە ئەم بڕە پارەیەش كاریگەری باشی لەسەر پەرەپێدان و بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دابینكردنی ئاو دەبێت.