سلێمانی.. گوژمەی 357 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەكی كۆنكرێتكردن خەرج كرا
![](/media/8128/71272021_uyiuy.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132786735570000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی كاری كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی دەوروبەری مەڵبەندی تەندروستیی كەڵەكن و چەند شەقامێكی دیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی 357 ملیۆن دیناری بۆ جێبەجێكردنی ئهم پڕۆژهیه له شاری سلێمانی خەرج كرد.
جێی ئاماژهیه ئهم بڕه پارهیه لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی، خهرج دهكرێت.