نزیكەی 155 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەكانی سێكتەری ئاو له شاری دهۆك خەرج كرا
![](/media/8176/552081image1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132792693110000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژەكانی سێكتەری ئاو لە سنووری شاری دهۆك و دەوروبەری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چوار فەرمانی وەزاری خۆیدا، گوژمەی نزیكەی 155 ملیۆن دیناری لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك خەرج كرد.
پرۆژەكان بریتین له پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوەی پڕۆژەی ئاو لە سێمێل و گوندی دێرەشێ لە ئامێدی و پڕۆژەی ئاوی گوندی بافیان لە شێخان و پڕۆژەی ئاوی گوندی قومرێی ناحیەی كانی ماسێ، هەروەها دانانی هێڵی بۆڕی ئەسلین لە شاری دهۆك و دابینكردنی كلۆر بۆ پڕۆژەی ئاوی دهۆك و چەند پڕۆژەیەكی دیكە لە سنووری شاری دهۆك و دەوروبەری.