هەولێر.. بە زیاتر لە 237 ملیۆن دینار ڕێگەی سەرەكیی گوندی بێریات قیڕتاو دەكرێت
![](/media/8175/208397508_1327986987598574_7592045408704465882_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132792689850000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبهستی ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییانی سنوورەكە، پڕۆژەی قیڕتاوكردنی ڕێگەی سەرەكیی گوندی بێریات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەشی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكەش لەسەر داهاتی شارەوانی، گوژمەی زیاتر لە 237 ملیۆن دیناری خەرج كرد كە پارەكە بە گوێرەی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.