تاوتوێی پڕۆژەی پێداچوونەوە بە ماستەرپلان و چارەسەری ئاوەڕۆی قورسی ھەولێر کرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشه‌ممه 21ی ئه‌یلوولی 2021 له دیوانی وه‌زاره‌ت، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئایوكی ئۆزاكی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد و تاوتوێی پڕۆژه‌ی ماسته‌رپلان و چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی قورسی هه‌ولێر كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ به‌شداربوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كرا، پڕۆژەی پێداچوونەوە بە ماستەرپلانی ھەولێر و چارەسەری ئاوەڕۆی قورسی ھەولێر گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، كه پێشتر ئاژانسی جایكا له چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و كردنه‌وه‌ی خول و ڕاهێنانی فه‌رمانبه‌راندا هاوكاری فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری كردووه.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ساسان عه‌ونی لای خۆیه‌وه سوپاسگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری به شانده‌كه‌ی ئاژانسی جایكا ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییانه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت هه‌یانه و هیواشی خواست په‌یوه‌ندییه‌كان فراوانتر بكرێن.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی له عێراق جه‌ختیان له فراوانتركردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه له پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و خوله‌كانی ڕاهێنان هه‌یه.