سلێمانی.. كێشەی كەمئاوی گەڕەكی نەورۆز چارەسەر دەكرێت
![](/media/8000/zax4ugem16.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132775099130000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی گەڕەكی نەورۆز لە سلێمانی، پرۆژەیەكی ڕاكێشانی بۆری جێبەجێ دەكرێت و گوژمەی زیاتر لە 92 ملیۆن دیناری بۆ خەرج كرا، كە ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاوی سلێمانییە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی 92,204,940 نەوەد و دوو ملیۆن و سەد و چوار هەزار و نۆسەد و چل دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری بۆ شەقامێك لە گەڕەكی نەورۆز بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی گەڕەكەكە.