هەولێر.. بڕی 380 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاوی خواردنەوە خەرج كرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری ئاو و نۆژەنكردنەوەی پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی زیاتر لە 380 ملیۆن دیناری دا بۆ جێبەجێكردنی 14 پڕۆژەی تایبەت بە ئاو لە شاری هەولێر.
كۆی گوژمەكە بریتییە لە (380,477,050) تەنیا سێسەد و هەشتا ملیۆن و چوار سەد و حەفتا و حەوت هەزار و پەنجا دینار و لەسەر ڕێژەی %17ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە مەبەستی جێبەجێكردنی 14 پڕۆژەی ئاو لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت.
ئەو بڕە پارەیە بۆ درێژكردنەوەی تۆڕەكانی ئاو و دانانی بۆڕی و كڕینی مەوادی پاككەرەوە و كڕین و گۆڕینی كەلوپەلی پێویست و نۆژەنكردنەوە و پەرەپێدانی پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت، كە ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی خزمەتگوزاری ئاو لەو شارە دەبێت.