Skip to the content

بەشێك لە چالاكییەكانی سێكتەری نەخشەدانانی ئاوەدانی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی، یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتییە گەورەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە ئیدارەی پلانسازی و نەخشە و ماستەرپلانی شار و شارۆچكەكان دەدات، لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەو سێكتەرەدا چەندین چالاكی و كاری كردووە بۆ مەبەستی پەرەپێدانی نەخشە و ماستەرپلان  لە هەرێمی كوردستاندا.

بەشێكی چالاکییەكان لە بواری پلانسازی:
-ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی پشتێنەی سەوز بە دەوری شاری هەولێردا.
-کارکردن لەسەر پرۆژەی پێداچوونەوە بە ماستەرپلانی شاری هەولێر لەگەڵ ئاژانسی جایکای ژاپۆنی.
-کارکردن لەسەر جێبەجێكردنی پرۆپۆزەڵی پرۆژەی ماستەرپلانی ڕێڕەوی پایسکل لە شاری هەولێر.
-کارکردن لەسەر ڕێکخستنەوەی سنووری ناوەندیی شاری هەولێر (سیتی سەنتەر).
-کارکردن لەسەر ڕێکخستنەوەی سنووری ناوەندی شاری سلێمانی (بەردەرکی سەرا).
-كاركردنی بەردەوام لەسەر ئامادەكردنی پرۆژەی كۆدی بیناسازی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
-کارکردن لەسەر دەرکردنی ڕێنماییی تایبەت بە بە بیناسازی لە ناوچەی هەورامان لە پێناو پاراستنی ناسنامەی تەلارسازی ناوچەکە.
-کارکردن لەسەر چەندین بیرۆکەی جیاواز بۆ نەهێشتنی جەنجاڵی لە شاری هەولێر.