ساڵانە 782 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خاوێن بەرهەم دەهێنرێت
- خەرجی بەڕێوەبردنی سێکتەری ئاو ساڵانە لەنێوان 130 بۆ 140 ملیار دینارە
- داهاتی کۆکراوە لەنێوان 31 بۆ 40 ملیار دینارە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- حكوومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانە لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، 782 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بەرهەم دەهێنێ و تێچووەكەشی لەنێوان 130 بۆ 140 ملیار دینار دەبێت، كەچی تەنیا 31 بۆ 40 ملیار دینار وەك داهات بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە و لەو داهاتەش ڕێژەی 17%ی دووبارە بۆ پرۆژەکانی سێکتەری ئاو و ئاوەرۆ خەرج دەكرێتەوە.
- بەرهەمهێنانی ئاو: ساڵانە زیاترە لە 782 ملیۆن مەتر سێجا.
- كۆی خەرجی بەڕێوەبردنی سێکتەرەکە: ساڵانە لەنێوان 130 بۆ 140 ملیار دینار.
- داهاتی کۆکراوە لە سێکتەری ئاو: لەنێوان 31 بۆ 40 ملیار دینار.
- كۆی هاوبەشان: 993,223 نۆسەد و نەوەد و سێ هەزار و دووسەد و بیست سێ هاوبەش.
- ئەو هاوبەشانەی پێوەریان بەستاوە: 632,125 شەش سەد و سی و دوو هەزار و سەد و بیست و پێنج هاوبەش.
-ئەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستاوە: 361,098 سێ سەد و شەست و یەك هەزار و نەوەد و هەشت هاوبەش.