شارەوانیی زاخۆ دەستیكرد بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاری
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- شارەوانیی زاخۆ دەستیكرد بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاری لە بواری دروستكردنی شەقام و قەنتەرە و ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك كۆڵان، كە ئەو پرۆژەیە سوودی زۆری بۆ دانیشتووانی چەند گەڕەكێكی زاخۆ دەبێت.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ لەسەر داهاتی مانگانەی شارەوانی، پڕۆژەیەكی گەورە لە گەڕەكی برایەتی جێبەجێ دهكات، كە ئەو پڕۆژەیە ئاستی خزمەتگوزاری لەو گەڕەكە بەرزتر دەكاتەوە، هەروەها وێڕای جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە، پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە شوێنەكانی دیكەش بەردەوام دەبێت.
ئەو پڕۆژەیەی شارەوانیی زاخۆ چەند سێكتەرێكی خزمەتگوزاری لەخۆ دەگرێت، وەك دروستكردنی قەنتەرە (پرد) و شەقام و ئاوەڕۆ و نۆژەنكردنەوە و كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك كۆڵان لە گەڕەكی برایەتی، وێڕای سوودگەیاندن بە دانیشتووانی ئەو گەڕەكە، هاوكات دروستكردنی پردەكان دەبێتە هۆی ئاسانكاری هاتوچۆی نێوان ئەو گەڕەكە و گەڕەكەكانی دیكەی سنوورەكە.