پڕۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ شارۆچكەی پیرمام جێبەجێ دەكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری دانیشتووانی شارۆچكەی پیرمام، پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شارۆچكەكە جێبەجێ دەكرێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی 14 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە.
ئهم پڕۆژهیه لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی گوژمەی (14,059,500) چواردە ملیۆن و پەنجا و نۆ هەزار و پێنجسەد دیناری دا بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شارۆچكەی پیرمام بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی.

ئەمەش لەكاتێكدایە ڕۆژی یەكشەممە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەكی لە شاری هەولێر دانا و ڕاشیگەیاند ئێستا لە شاری هەولێر بە بەهای سێ ملیار دینار 30 پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن.