باخچەیەك لەسەر ڕووبەری 3000مەتر دووجا لە زاخۆ کرایەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدان و زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی كە یەكێكە لە كارە بەردەوامەكانی دامودەزگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر ڕووبەری 3000مەتر دووجا باخچەیەك لە شاری زاخۆ كرایەوە.
باخچەكە لەسەر پێشینەی مانگانەی شارەوانیی زاخۆ لە گەڕەكی سەرهەڵدانی شارەكە بەشێوەیەكی پێشكەوتوو دروستكراوە و ئێستاش هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی باخچەكە بكەن و بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش بەكاری بهێنن، وێڕای ئەوە شارەوانیی زاخۆ بەردەوامە لە بایەخدان بە بابەتی سەوزایی لە شارەكە بۆ ئەوەی ڕێژەی سەوزایی تێیدا بەرزتر بكرێتەوە.