Skip to the content

زیاتر لە 351 ملیۆن دینار بۆ كارگەی قیڕی شارەوانی لە تانجەڕۆ خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- كارگەكانی قیڕی سەر بە دامودەزگەكانی شارەوانی، ڕۆڵی بەرچاویان لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە، لەم سۆنگەیەوە بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری كاروباری كارگەی قیڕی شارەوانی لە تانجەڕۆ، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 351 ملیۆن دینار بۆ كارگەكە.

گوژمەكە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی دابینكردنی قیڕی شل بۆ كارگەی قیڕی شارەوانی لە تانجەڕۆ بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ كارگەی قیڕتاوكردن/قۆناغی یەكەم، خەرج دەكرێت.

ئەم گوژمەیە كاریگەری لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەكانی قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانیدا دەبێت، ئەمەش لەكاتێكدایە دوای ڕەزامەندی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ خەرجكردنی چەندین گوژمەی تر، ئێستا پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی سلێمانی دەستیپێكردووە و بەردەوامە.