Skip to the content

كاری چاككردنەوەی شەقامەكانی شاری هەولێر بەردەوامە

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان، یەكێكه‌ لە كارە بەردەوامەكانی شارەوانی، بۆ ئەوەی گرفت لەبەردەم هاتوچۆی شوفێران دروست نەبێت و سیمای جوانی شار و شارۆچكەكان تێك نەچێت، لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە بە بەردەوامیی پرۆسەی چاككردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكان بەڕێوە دەچێت.
پرۆسەی نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی شكست و چاڵی شەقامەكان لە گەڕەك و شوێنە جیاوازەكانی شاری هەولێردا بەردەوامە، تیمی چاککردنەوەی شەقامەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش، پرۆسەی چاککردنەوەی شکست و چاڵەکانی چەند شەقامێکی 20 مەتریان لە نزیك شەقامی سەرەكی مەخموور و پیشەسازی باشوور بەڕێوە برد، هاوكات تیمەكانی شارەوانیی دووی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێریش لە گەڕەكی بەختیاری، پڕۆسەی نۆژەنكردنەوەی چەند شەقامێكیان ئەنجام دا، بە گشتی كاری نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی هەولێر بەردەوامیی دەبێت.