لە شاری هەولێر هەڵمەتێکی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و چاڵەکان بەڕێوە دەچێت
![](/media/11234/278916258_290376073270366_7189051831485619641_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132948742520000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە چەند شوێنێكی شاری هەولێر هەڵمەتێكی فراوانی خاوێنكردنەوەی چاڵەكانی ئاو وەرگرتن و ئاوەڕۆكانی بەڕێوەبرد.
بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی ڕایگەیاند: بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا کە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەگەری بارانبارین هەیە، ڕۆژی سێشەممە هەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوەی سەر و ناو چاڵەکانی ئاو وەرگرتن ئەنجام درا و لە ڕۆژانی داهاتووشدا هەمان هەڵمەت بەردەوامیان دەبێت.
تیمەكانی شارەوانی بلۆك و كەلوپەل لەنێو چاڵەكان و ئاوەڕۆكان دەردەهێنن، بۆیە تیمەكان داوا لە هاووڵاتییان دەكەن پاكوخاوێنی بپارێزن، چونكە فڕێدانی بلۆك و كەلوپەل و خۆڵ و خاشاكی قورس بۆ ناو چاڵەكانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆڵەكان، دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و لە كاتی بارانباریندا ئەگەری ڕوودانی لافاوی لێ دەكەوێتەوە.