پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی گەڕەکی گەلی له شاری دهۆك تەواو کرا
![](/media/10879/277249604_340777121419658_4025243070017287353_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132937967340000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی ژمارەیەک کۆڵان و شەقام لە گەڕەکی گەلی لە شاری دهۆک تەواو کرا، ئەم پڕۆژەیە ئاستی خزمەتگوزارییەکان لەو گەڕەکەدا بەرز دەکاتەوە.
پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی کۆڵان و شەقامەکانی گەڕەکی گەلی لە دهۆک، لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆکە و له 2022/3/5 دەست بە جێبەجێکردنی کرا و ئێستا تەواوی قۆناغەکانی تەواو کراون و هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکەش دڵخۆشن به پڕۆژەکە.
هاوکات شارەوانیی شارەکە دەڵێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەگەیەنینە هەموو ئهو شوێنانەی کە پێویستیان پێیەتی و لە خزمەتکردنی زیاتری سنوورەکە بەردەوام دەبین.