گوژمەیەك بۆ بەردەوامیی كاركردنی بیرەكانی ئاوی كەلار خەرج كرا
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)-بیرەكانی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بە بەردەوامی پێویستییان بە نۆژەنكردنەوە و دابینكردنی پێداویستییەكانی بەگەڕخستن هەیە، بۆ ئەوەی بە بەردەوامی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان دابین بكەن، لەم چوارچێوەیەدا گوژمەیەك بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەلار خەرج كرا.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی گوژمەیەكی دا بۆ دابینكردنی سووتەمەنی و ڕۆن بۆ مۆلیدەی بیرەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەلار، ئەم گوژمەیە لەسەر پلانی ساڵی 2022 و لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەلار خەرج دەكرێت.