Skip to the content

گوژمەیەك بۆ دابینكردنی ماتۆڕی غەتاس بۆ ئاوی سلێمانی خەرج كرا

هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێرا (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ كڕینی پێدوایستی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی دابینكردنی ئاوی خاوێن لە شارەكەدا.

وەك لە نووسراوەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە: بڕیار درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 22,715,000 دينار، لەسەر پلانی ساڵی 2022 بە مەبەستی دابینكردنی ماتۆڕی غەتاس بۆ گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی. 

ئەمەش لەكاتێكدایە بڕیار لەسەر خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 300 ملیۆن دیناری دیكەش بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی درا.