بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ژمارهیهك فهرمانبهر دادهمهزرێنێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە ئامادەبوونی ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە و بەشێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە، ناوی ئهو فهرمانبهرانه ڕاگهیهندرا كه به گرێبهست لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دادهمهزرێن.
سەرەتا بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار، چاوپێکەوتن لەگەڵ بەشێک لەو کەسانە کرا کە زانیاریی کەسییان ناردبوو، دواتر بەشێوازی خاڵبەندیی کەسانی شیاو دەستنیشان کران و لە هۆڵی مۆنێمێنتی پارێزگای هەڵەبجە ناوەکان ڕاگەیەندرا.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە وتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمە سەرەتایەکی زۆر گرنگە بۆ پارێزگای هەڵەبجە، پێشتریش توانرا لە هەمان پرۆسەدا لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی ژینگە و کار و باری کۆمەڵایەتی و شارەوانی کۆمەڵێک فەرمانبەری گرێبەست دابمەزرێت.