Skip to the content

تیمەکانی شارەوانی لە هەولێر و دەوروبەری پرۆسەی خاوێنكردنەوە بەڕێوە دەبەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- تیمەکانی شارەوانی لە هەولێر و دەورووبەری ڕێگری لە کۆبوونەوەی ئاو دەکەن و پرۆسەی خاوێنكردنەوەش بەڕێوەدەبەن.
چەند ڕۆژێکە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە، ناوە ناوە بارانێکی بەخوڕ شاری هەولێر و دەوروبەری دەگرێتەوە، تیمەکانی شارەوانیش لە هەولێر و دەوروبەری بە بەردەوامی لە ئەرکدان و چاودێریی دۆخەکە دەکەن، ئەویش بە خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و ڕێڕەوە سرووشتییەکانی ئاو و هەروەها ڕێگریکردن لە ئەگەری کۆبوونەوەی ئاوی زیادە و فریاکەوتنی خەڵک.
ئەمڕۆش تیمەکانی شارەوانی لە هەڵمەتێکدا لەو شوێنانەی ئەگەری دروستبوونی لافاو هەبوو، ڕێگریان لە کۆبوونەوەی ئاو کرد و پرۆسەی خاوێنکردنەوەیان دەستپێکرد بۆ ئەوەی زیان بە هاووڵاتییان نەگات، ئێستاش تیمەكانی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە ئەركدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێك و پرۆسەی خاوێنكردنەوە بەڕێوە دەبەن.