Skip to the content

شارەوانیی دارەشەكران بە نزیكه‌ی 250 ملیۆن دینار ژمارەیەك پڕۆژە جێبەجێ دەكات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانیی دارەشەكران لە پارێزگەی هەولێر، بە گوژمەی نزیكی 250 ملیۆن دینار چەند پڕۆژەیەكی دروستكردنی شەقام و جۆگەی لوولەیی و جۆگەی كراوە و كۆنكرێتكردنی كۆڵان جێبەجێ كرا.
پڕۆژەكە لەلایەن شارەوانیی دارەشەكران سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی كراوە، لە ڕێكەوتی 15/8/2021 دەست بە جێبەجێكردنی كرا و ئێستا تەواو كراوە، پێكهاتووە لە دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی و قیڕتاوكردن و دروستكردنی جۆگەی لوولەیی و جۆگەی كراوە و كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك كۆڵان لە سنووری شارەوانیی دارەشەكران.