شارەوانیی هەولێر پڕۆژەیەكی قیڕتاوكردنی جێبەجێ كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ماوەیەكە پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی نێو شاری هەولێر دەستیپێكردووە و لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چواری هەولێریش لە شەقامی 100 مەتری پڕۆژەیەكی نۆژەنكردنەوە جێبەجێ كرا.
گوژمەی پڕۆژەكە نزیكەی 30 ملیۆن دینارە و لە چوارچێوەی پلانی كاركردنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لەسەر داهاتی شارەوانی جێبەجێ كرا، شوێنی پڕۆژەكە لە شەقامی پێش بانكی خوێن لە شەقامی 100مەتری تاوەكو شەقامی 40مەتری تەواو كرا.