Skip to the content

شەش گەڕەكی نێو شاری هەولێر قیڕتاو و نۆژەن كرانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- تیمەكانی شارەوانیی هەولێر لە چەند هەڵمەتێكی جیادا ژمارەیەك كۆڵان و شەقامیان لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر نۆژەن و قیڕتاوكردەوە، ئەم پرۆسانەش لەسەر داهاتی شارەوانی بەڕێوەچوون و بەردەوامییان دەبێت.

پرۆسەكان بە جیا و لە ڕۆژانی ڕابردوو لە هەر یەك لە گەڕەكەكانی: نازناز، مەنتکاوە، تەعجیل103 و منارە106 و کورانی عەنکاوە، بەڕێوەچوون، هاوكات سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێریش ئاماژە بەوە دەكات كە تیمەكانیان لەو شوێنانەی تری شاری هەولێر كە پێویستییان بە نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردن هەیە، لە كاركردن بەردەوام دەبن و پرۆسەی نۆژەنكردنەوەیان تێدا بەڕێوە دەچێت.