لە چۆمان ژمارەیەك كۆڵان و شەقام تێکەڵەڕێژ کران
![](/media/11319/63bed48d-0352-44a0-8e30-e5f22a7c6dea.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132952960410000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی ئاسانكاری هاتوچۆ و خزمەتكردنی سنووری شارەوانییەكە، كاری تێكەڵەڕێژكردنی ژمارەیەك كۆڵان و شەقام لە شارۆچكەی چۆمان بەڕێوەچوو، كە تێیدا ژمارەیەك كۆڵان و شەقام تێكەڵەڕێژكران.
كاری تێكەڵەڕێژكردنی ئەو كۆڵان و شەقامانە لەلایەن تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی چۆمان لە ماوەی یەك مانگدا جێبەجێ كرا، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسانكاری بۆ شۆفێران و هاووڵاتییانی سنوورەكە.
پڕۆژەكانی شارەوانی هەمەجۆرن، قیڕتاوكردن، تێكەڵەڕێژكردن، نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شەقام و دەیان جۆری دیكەی پڕۆژەی خزمەتگوزاری كە ڕاستەوخۆ لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندان.