نزیكەی سێ ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی خەرج كراوە
![](/media/10973/سليمانى2.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132941609530000000)
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانیی سلێمانی و دەوروبەری، تەنیا لە ساڵی 2022دا، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، نزیكەی سێ ملیار دینار بۆ پەرەپێدانی شاری سلێمانی خەرج كراوە.
ئەم گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانی و داهاتی ئاوە، بەپێی چەند نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ژمارەیەكی زۆر پڕۆژەی خزمەتگوزاریی هەمەجۆری وەك دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام، پەرەپێدانی دابینكردنی ئاو و ڕاكێشانی بۆڕی ئاوی خاوێن، دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ و دابینكردنی پێداویستی بۆ كەلوپەلی پڕۆژەكان و كۆنفرانسی گەشتوگوزار، كۆنكرێتكردنی كۆڵان، دروستكردنی شەقام، كڕینی نەمام، كڕینی پێداویستی پارك و باخچەكان و چەند بوارێكی دیكەی خزمەتگوزاری بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان خەرج كراوە.