Skip to the content

هەڵمەتی چاككردنەوەی شەقامەكانی سلێمانی دەستی پێ كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان پڕۆسەیەكی بەردەوامی سەرجەم دامودەزگەكانی شارەوانییە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی شەقامەكان تێك نەچن و گرفتی هاتوچۆش دروست نەبێت، وەك چۆن بایەخ بە دروستكردنی شەقامی نوێ دەدرێت، بە هەمان شێوە، پرۆسەی چاككردنەوە لەلایەن تیمەكانی شارەوانی بەڕێوە دەچێت.
لەم چوارچێوەیەدا تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شارەكە، لە شەقامی سەرەكی سلێمانی-عەربەت دەستیان كرد بە هەڵمەتێكی فراوانی چاككردنەوەی شەقامە ناوخۆیی و سەرەكییەكان و پرۆسەكەش لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوامی دەبێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە لە سەرەتای ئەمساڵەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی شارەوانی و ئاو، زیاتر لە سێ ملیار دیناری بۆ پڕۆژە هەمەجۆرەكانی سلێمانی خەرج كردووە، كە نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان، یەكێكە لە پڕۆژەكان.