هەڵمەتێکی گەورەی خاوێنکردنەوەی سەیرانگەکان بەڕێوەچوو
![](/media/10876/277357209_341332924697411_6963898063611782837_n-1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132937965760000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەسەر فەرمانی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕۆژانی پێش نەورۆزەوە تاوەکو ئێستا هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی سەیرانگەکان دەستیپێکردووە و لە ڕۆژانی ڕابردووش بە هاوکاریی قوتابیانی زانکۆ هەڵمەتێکی گەورەی خاوێنکردنەوەی سەیرانگەکانی نزیک مۆنۆمێنتی شەهیدان لە کەسنەزان بەڕێوەچوو.
هەڵمەتەکە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و شارەوانیی کەسنەزان بە هاوکاریی قوتابیانی زانکۆی تیشک بەڕێوەچوو کە لەمیانەیدا شوێنی گەشتیاری نزیک لە مۆنۆمێنتی شەهیدان لەسەر شەقامی هەولێر/کۆیە خاوێنکرایەوە.
لەو هەڵمەتەدا زیاتر لە ۱۰۰ کرێکاری ژینگەپارێز و ۱٥۰ قوتابی زانکۆی تیشک بەشداربوون و پرۆسەی خاوێنکردنەوە بەردەوامی دەبێت.