Skip to the content

هەڵمەتێکی گەورەی خاوێنکردنەوەی سەیرانگەکان بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەسەر فەرمانی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕۆژانی پێش نەورۆزەوە تاوەکو ئێستا هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی سەیرانگەکان دەستیپێکردووە و لە ڕۆژانی ڕابردووش بە هاوکاریی قوتابیانی زانکۆ هەڵمەتێکی گەورەی خاوێنکردنەوەی سەیرانگەکانی نزیک مۆنۆمێنتی شەهیدان لە کەسنەزان بەڕێوەچوو.

هەڵمەتەکە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و شارەوانیی کەسنەزان بە هاوکاریی قوتابیانی زانکۆی تیشک بەڕێوەچوو کە لەمیانەیدا شوێنی گەشتیاری نزیک لە مۆنۆمێنتی شەهیدان لەسەر شەقامی هەولێر/کۆیە خاوێنکرایەوە.
لەو هەڵمەتەدا زیاتر لە ۱۰۰ کرێکاری ژینگەپارێز و ۱٥۰ قوتابی زانکۆی تیشک بەشداربوون و پرۆسەی خاوێنکردنەوە بەردەوامی دەبێت.