Skip to the content

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەربانگی لەگەڵ كرێكارانی ژینگەپارێز و شارەوانی کردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.4.24 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی ئیداری لە شاری هەولێر، لە پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان، بەربانگی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەگەڵ کرێکارانی شارەوانی و پاککەرەوەی شاری هەولێر کردەوە.
جێگەی باسە، بەربانگەکە لەلایەن EJCC/ی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کۆپانیای گەلیاوە ساز کرابوو.