Skip to the content

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندێكی ئەمەریكی نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارەكان تاوتوێ دەكەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەكشەممە 24/4/2022 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە جاسۆن گالیان، جێگری بەرپرسی کاروباری گشتی له‌ کونسوڵخانه‌ی ئه‌مەریکا له‌ هه‌رێمی کوردستان و شاندێكی یاوەری له‌ ڕێکخراوی "ئارچ"ی ئه‌مەریکی بۆ کاروباری شوێنه‌وار و نۆژەنکردنه‌وه‌ كرد.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەكانی نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارە دێرینەكان كرا كە لەلایەن كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە پشتگیری دەكرێن. 
هەروەها هەردوولایەنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندی كونسوڵخانەی ئەمەریكا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری هەماهەنگی و كاركردنی پێكەوەیی لە بواری شوێنەوار و جێبەجێكردنی پرۆژەی شوێنەواری و كولتووری لە هەرێمی كوردستان كردەوە.