وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە كونسوڵی توركیا کرد
![](/media/10974/sasan_awny-shandi_turkya1.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132941611650000000)
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 11/4/2022 لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە هاکان کەڕەچای، كونسوڵی گشتیی كۆماری توركیا لە هەولێر و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا چۆنیەتیی پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵگەری و كۆمپانیا جێبەجێكارەكانی توركیا تاوتوێ كران، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە كاركردنی كۆمپانیا توركییەكانەوە لە بواری خزمەتگوزاری لە هەرێمی كوردستان هەیە، بە وردی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.